عیراقی

باوكێك بە گوللـە كچە حەوت ساڵانەكەی دەپێكێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوكێك بە گوللـە كچە حەوت ساڵانەكەی دەپێكێت
مەودا میدیا-

لەژێر كاریگەریی مادە كحولییەكان، باوكێك لە كەركوك بە فیشەك كچە حەوت ساڵانەكەی برینداردەكات و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیردەكرێت.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە "مەركەزی پۆلیسی دۆمیز تۆمەتبارێكی دەستبەسەركردووە، كە بێ هیچ هۆكارێك بە گوللـە كچە حەوت ساڵانەكەی پێكاوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو باوكە لەكاتێكدا كارەكەی ئەنجامداوە هۆشی لەسەر خۆی نەبووە و لەژێر كاریگەریی مادە كحولییەكاندا بووە، لە ئەنجامیشدا قاچی كچەكەی بە گوللـە برینداركردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی كەركوك، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەكە پۆلیسی دۆمیز بەدواداچوونیان ئەنجامداوە و لە رێگەی كامێرای چاودێرییەوە توانراوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت، دواتریش دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و ئێستا بەپێی مادەی 31/405ی یاسای عیراقی دەستبەسەرە. 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان