عیراقی
شانەیەكی رژێمی پێشووی عیراق دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، توانیویانە شانەیەكی رژێمی بەعس دەستگیربكەن، كە لە سێ پارێزگای جیاواز بانگەشەی نهێنییان بۆ ئەو حزبە لەناوچووە كردووە.
ئەو سەرچاوە هەواڵییە بە میدیای عیراقی راگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی بەغدا ئەنجامدراوە و تێیدا یەكێك لە داواكراوەكان كە پیشەی پارێزەر بووە بەپێی مادەی 8ی یاسای عیراقی و بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ رژێمی بەعس دەستگیركراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە شاری بابل بە هەمانشێوە هێزێكی هاوبەشی ئەمنیی سێ داواكراویان دەستگیركردووە كە ژمارەیەك سیدی و پەڕاویان پێبووە تێیدا ئایدیۆلجیای رژێمی بەعس هەبووە، لەگەڵ تیانووسێك كە وێنەی سەدام حسێن، سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعسی تیابووە.
لەلایەكی دیكەوە لە دیوانییەی باشووری عیراق هێزە ئەمنییەكان توانیویانە كەسێك دەستگیربكەن كە پیشەی مامۆستایە، بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ رژێمی بەعس.
ژ.ع