عیراقی

وادەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە راگەیەندرا
مەودا میدیا -
 
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت رایدەگەیەنێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پرۆسەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
 
ئەمڕۆ 10ی ئایاری 2023 هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند "هەریەکە لە عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوە".
 
ئاماژە بەوەکراوە "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرواری 17ی ئایاری 2023 پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عیراق دوای وەرگرتنی تێبینییە پێویستەکان و دوبارە داڕشتنەوەی کە بە شێوەیەکبێت لەگەڵ کارنامەی حکومەت بگونجێت، دەنگی پێدەدرێت".
 
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، داوای کردبوو تازووە کارەکانی پەیوەست بە بودجە تەواوبکەن .

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان