عیراقی

فڕۆکەوانیی عیراق: لەمەودوا هەڵگرتنی پاوەربانک قەدەغەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەوانیی عیراق: لەمەودوا هەڵگرتنی پاوەربانک قەدەغەیە
مەودا میدیا -
 
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراق رایدەگەیەنێت لەمەودوا ئەو گەشتیارانەی بە هێڵی فڕۆکەوانی عیراقی گەشت دەکەن بۆیان نییە پاوەربانک لەگەڵخۆیاندا هەڵبگرن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عیراقی رایگەیاند "گەشتیار لەمەودوا بۆی نییە پاوەربانک لەناو جانتای گەورە و جانتا دەستییەکانیان هەڵبگرن و بە پێچەوانەوە لێیان دەسەندرێت".
 
ئاماژەشی بەوەکردووە "ئەم بڕیارە لەپێناو سەلامەتی گیانی گەشتیارانی ناو فڕۆکەکان دەرکراوە و بۆ سوودی هاوڵاتییانە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر کەس پاوەربانکی پێبێت لەکاتی پشکنینی جانتاکانیان لەلایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەر و لە مانگی کانوونی دووەمدا پاوەربانکێک لەنێو فڕۆکەیەکی گەشتیاراندا گڕیگرت کە لە تایوانەوە دەچوو بۆ سەنگافورە و بەو هۆیەوە گەشتەکە هەڵوەشایەوە.
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان