تەندروستی

كاریگەریی پەنجەرەی ژووری خەوتن لەسەر مێشك

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاریگەریی پەنجەرەی ژووری خەوتن لەسەر مێشك
مەودا میدیا-

توێژینەوەیەكی زانستیی دەریدەخات، كوالیتی هەوا لە ژووری خەوتندا كاریگەرییەكی بەرچاوی هەیە لەسەر خەوتن و چالاكیمان پاش لەخەوهەستان.

لە توێژینەوە زانستییەكەدا كە تێیدا تاقیكردنەوە لەسەر 40 كەس كراوە، دەركەوتووە هەوای پاكژ لەناو ژووری خەوتندا بە شێوەیەكی بەرچاو هاوكاردەبێت لەسەر خەوتن بە باشیی لەكاتەكانی شەودا، ئەوەش بە كردنەوەی پەنجەرەكانی ژووری خەوتن دەبێت.

دكتۆر پاوڵ وارگۆكی، گەورەنووسەری توێژینەوە زانستییەكە كە لە زانكۆی تەكنیكیی دانیمارك ئەنجامدراوە لەوبارەیەوە روونیكردووەتەوە " كوالیتی و جۆری هەوای ناو ژووری خەو كاریگەریی دروستدەكات لەسەر هێز و تواناكانی مێشك وەك توانای سەرنجدان، تێگەیشتن و كاردانەوە، هەر بۆیە خەوتن لە ژوورێكی هەواپاكژ سوود بە مێشك دەگەیەنێت".

ئەو 40 كەسەی توێژینەوەكەیان لەسەر ئەنجامدراوە بۆ ماوەیەك لە ژوورێكدا خەوتوون كە پەنجەرەكانی داخراو بووە، پاشان بۆ ماوەیەكی دی لە ژوورێكدا خەوتوون هەواپاكژتر بووە بەهۆی ئەوەی پەنجەرەیان لەكاتی خەوتندا كردووەتەوە.

سەرەنجام دەركەوتووە، كاتێك پەنجەرەكانیان كردووەتەوە لەكاتی خەوتندا، بۆ  رۆژی دواتر خەواڵوو نەبوون، بەڵكو چالاكتر بوون لە بەیانیان هەتا كاتژمێرەكانی ئێوارە، رێژەی لەسەدا 87ی بەشداربووەكانی ئەو توێژینەوەیە رایانگەیاندووە "بە پەنجەرەی كراوە خەوەكانیان قووڵتر بووە و زووتریش لەخەو رابوون".

لە توێژینەوەیەكی دیكەشدا كە لە رابردوودا ئەنجامدراوە، جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی كردنەوەی پەنجەرەی ژووری خەو لەكاتی خەوتندا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پرخە بۆ ئەو كەسانەی دەپرخێنن.

سەرچاوە؛ دەیلی مەیڵ

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان