عیراقی
سێ كاتژمێرە شەڕ لەنێوان داعش و حەشدی شەعبی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە درێژایی سێ كاتژمێر، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هەتا ئێستا هێزەكانی حەشدی شەعبی لە موسڵ رووبەڕووی هێرشێكی رێكخراوە تێرۆریستی داعش دەبنەوە و بەپێی زانیارییەكان لە هەردوولا كوژراو و بریندار هەیە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی ئایاری 2023 لە ناحیەی نەمرود سەر بە پارێزگای نەینەوا كە دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی رێكخراوی تێرۆریستیی داعش و هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستیپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی لە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەتا چوار ئەندامی تێرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی چاودێریی حەشدی شەعبی، سەرەنجام جووتیارێك كوژراوە و ئامر سریەیەكیش برینداربووە.
پاش یەك كاتژمێر لە بەردەوامیی پێكدادانەكان راگەیەندرا، ژمارەی كوژراوان بەدەستی تێرۆریستانی داعش بۆ دوو كەس بەرزبووەتەوە، دوای نیو كاتژمێری دیكە كوژرانی دوو تێرۆریستی داعش پشتڕاستكرایەوە.
كاتژمێرەكانی دواتر و پاش نزیكەی سێ كاتژمێر لە پێكدادان، راگەیەندنی عیراق بڵاویكردەوە "فیرقەی 16ی سوپای عیراق بە پاڵپشتیی ھێزی ئاسمانیی سوپا و لیوای 30ی حەشدی شەعبی، تیرۆرستێکی دیكەی داعشیان لەچالاكیی خستووە و ژمارەیەكی دیكەی چەكدارانی ئەو رێكخراوەیان گەمارۆداوە، هەتا ئێستاش زانیاریی دروست لەبارەی كۆتاییهاتنی پێكدادانەكان نەدراوە.
ژ.ع