راپۆرت

دروستکردنی فەیسبووکە ساختەکان هۆکار و دەرئەنجامیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دروستکردنی فەیسبووکە ساختەکان هۆکار و دەرئەنجامیان
مەودا میدیا- رێباز حەسەن

 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە بۆخزمەتی مرۆڤایەتی دروستکراوە لە پاش هاتنی بۆ کوردستان لەبری به باشە بەکاری بهێنرێت هەندێک لە کوڕان بەناوی کچانەوە بۆ مەرامی سێکسی و پارە بەکاری دەهێنن و کچان و ژنان رووبەڕووی کێشەی کۆمەڵایەتی دەکەنەوە لەم راپۆرتەی مەودا میدیادا وردەکاری زیاتر خراوەتەوە روو.

دیاردەی درووستکردنی فەیسبووکی ساختە لە نێو کۆمەڵگادی کوردیدا رووی لەزیادبوونە هەندێک جار کیشەی کۆمەڵایەتی دروستکردووە کچێک بۆ مەودا میدیا ئاماژە بەوە دەکات بەداخەوە من  هەڵخەڵەتێنرام لەلایەن کوڕێکەوە داوای سێکس و پارەی لێدەکردم منیش لە 119 شکاتم لێکرد و توێژەرێک باس لەوە دەکات   یەکێک لەو کارانەی پێشتر حاڵەت بوون، ئێستا وەک دیاردەیکی زەق لە ناو گەنجەکاندا بڵاوبووەتە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی هۆشیاری و رۆشنبرییان دەگەڕێتەوە. 
مامۆستایەکی ئاینیش لەسەر ئەو بابەتە دەڵێت  کات پێویستە لەشتی باشدا بەسەرببرێت نەک ئەوشتە ناشەرعییانە و کاری ساختەبوونیش ناشەرعی وحەرامە.

کچان چی دەڵێن لەو بارەیەوە
شێنێ دارا،تەمەن 23 ساڵ، بۆ مەودا میدیا وتی "دانانی هه‌ژماری تایبه‌تی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ناوی كچه‌وه‌، دیارده‌یه‌كی نه‌رێنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، كه‌ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وخراپه‌ و خراپه‌كاری ده‌بات، چونكه‌ هه‌م كچان و هه‌میش كوڕان له‌م حاڵه‌تانه‌ پێكه‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانی و حاڵه‌ته‌كه‌ش لێكه‌وتی جۆرا و جۆری نه‌رێنی زۆر خراپ له‌سه‌ركه‌سایه‌تیاندروستدەکات ، خێزان و كۆمه‌ڵگهاش به‌جێده‌هێڵن. هه‌روه‌ها بوونی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌رده‌روونی تاك ، ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان".

ئاشنا کەمال،  تەمەن 23 ساڵ، لە قۆناغی دووەمی بەشی کوردی بۆ مەودا میدیا باس لەوە دەکات "بۆ ئەو سوکایەتی پێکردنەی کە رۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان دەبێنرێت، ئەکاونت بە ناوی خوازراو یان وێنەی کچان بۆ ئامانجەکانیان بەکار دەهێنن وەک تۆڵەسەندنەوە،  ئەویش لە ئەنجامی  خۆشەویستیەکی سەرنەکەوتوو یان ناردنی وێنە بۆ کوڕان بە مەبەستی لایەنی سۆزداری لە ئەنجامی رازینەبوون پەنا دەبەنە بەرئەم کارە نەشیاوە وەک دانانی وێنە و داواکردنی باڵانس و پارە وەرگرتن و ناوزڕاندن و زۆر شتی تر.. ئەوانە کەسانێکی دۆڕاون و لە رووی ڕۆشنبیری و زمانی گفتوگۆکردنەوە زۆر دواکەوتوون". 

هێڤی هیوا، تەمەن 28ساڵ، بۆ مەودا میدیا ئاماژە بەوە دەکات "لە فەیسبووکدا کەسێک بووە هاوڕێم ناو وێنەی کچ بوو پاش ماوەیەک قسەکردن کە هەندێ جار دەنگی بۆ دەناردم کچ بوو، بەڵام ئەوەش دەرکەوت بە کچێکی پورزای ئەو دەنگەی ناردبوو تامن موتمانەی پێبکەم بەداخەوە داوای لێکردم دوو وێنەی خۆمم بۆ نارد، بەڵام دواجار هه رەشەی لێکردم و داوای سێکس و پارەی لێکردم منیش دواجار لە رێگەی 119وە شکاتم لێکردو بە سزای خۆیم گەیاند".

کوڕانیش قسەی خۆیان هەیە 
 ئاریان ٲحمد، تەمەن 20 ساڵی خوێندکاری زانکۆ، پشتگیری قسەکانی شێنێی کرد و بۆمەودا میدیا دەڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بڵاووبونه‌وه‌ی درۆ و لاوازبوونی كه‌سایه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگها، ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بكات و به‌ ناچاری سزایه‌كی یاسایی بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ربكات كه‌ خراپ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌م دیارده‌ هه‌رله‌ سه‌ره‌تای ئاشنابوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وه‌ك حاڵه‌ت له‌ناوه‌ كۆمه‌ڵگا هه‌ستی پێكراوه‌ و هه‌نوكه‌ش وه‌ك دیارده‌ بوونی هه‌یه‌، چونكه‌ به‌هۆی نه‌بوونی هیچ سانسۆریك له‌سه‌ر تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی كردو له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بوو به‌ دیارده‌".

 رەوەند ڕێباز، تەمەن 22 ساڵ، خوێندکاری قۆناغی سێهەمی بەشی دەروونناسی بۆ مەودا میدیا "دەڵێت کە  لەم وڵاتەی خۆمان هەمیشە کچان یەکەم قوربانی بوون و دوژمنیان زیاترە لە دۆست، تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکانیش لە بری ئەوەی بکرێتە شوێنی رێزگرتن و یەکتری قبوڵ کردن  بە زمانی گفتوگۆی شیرین و وشەی جوان بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی وشیاری بەسود و زانیاری بەخشین بە یەکتر و پشاندانی توانا و چەمکی زانیاری کەسەکان و گرێدانی پەیوەندییە دروستە کۆمەڵاییەتیەکان، بەداخەوە لای هەندێک کەس کراوەتە شوێنی گەیشتن بە مەرامی نابەجێ و بوەتە شوێنی جنێودان و ناوزڕاندن و شەڕ و سوکایەتی پێکردن و یەکتر شکاندن".

 توێژەرێکی دەروونی قسە بۆ مەودا میدیا دەکات 
بوشرا حەیدەر، توێژەری دەروونییە ، بۆ مەودا میدیا دەڵێت " لەئێستادا ئەوەی گەنج بیری لێ ئەکاتەوە و سەرقاڵە پێیەوە  تۆڕە کۆمەڵایەتیکانە و بێ کاری وای کردوە پەنا بۆ ئەم جۆرە کارانە ببەن و بە هۆی هەبوونی کاتێکی زۆرەوە، دانانی فەیسبووک بە ناوی کچانەوە لە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان  سەرەنجام بوەتە هۆی سوکایەتی و بە کچان و ژنان.  لەم میلەتەی خۆماندا ئەگەر کەسێک خاوەنی بەهرەیەک بێت و کەسێکی چالاک بێت، هەمیشە لەلایەن کەسانێکی ئەقڵ دۆگما و دۆڕا و حسودەوە بە چاوێکی سوکەوە  تەماشای دەکرێت، راست و چەپ دەکەونە دژایەتی  کردنی بە دانانی ئەکاونت بە ناویەوە، ئەگەر مەبەستیان رەخنەی بنیادنەرە فەرموو بەو زمانە رەخنەی خۆت بگرە تا ئەو کەسەش لە کارەکانیدا بچێتە پێشەوە و هەموو کەسێک پێویستی بە رەخنەی بنیادنەرانە و رێنموونی هەیە. مەبەستم لەم نووسینە خستنە رووی قوربانیەکانی کچانە بە دەستی کوڕان بۆ حەزو ویست و ئارەزوەکانیان کە لە ناخی ئەم تاکە بنیادنراوە پێی دەوترێت دەروونە منداڵی شەڕانگێز".  

مامۆستایەکی ئایینی چی دەڵێت
 محەمەد رەشید،  مامۆستای  ئاینیە بۆ مەودا میدیای رەەندەکاتەوە "کات بەهادارترین شتی ژیانمانە بۆیە نابێت لە شتی بێسود و بێ مانا بە فیڕۆی بدەین ، بەتایبەتی ئەم دیاردەیەی ئیستای تۆڕەک ۆمەڵایەتیەکان و خۆشوبهاندن بە ئافرەت کە جگە لە زیان سودی نییە و سەرەنجام بە قوربانی دانی ئافرەت کۆتای دێت ، هەروەها خوای گەورە نەهی کردوە  بۆ ئەم کارە ناشرین و قێزەونە و یەکێکە لە هەرە کارە ناشرین و خراپەکان.. لە فەرموودەیەکدا هاتوە دەڵێ  ((  یابن ادم  ٲنا  یوم جدید علی عملک شهید فاغتمنمنی لا اعدد التی  یوم القیامە )).. واتە  لەگەڵ کاتدا بە جدی و بە باوەڕ و بەهێزەوە مامەڵە بکە بۆیە ئەو جۆرە کارە ناشەرعی و حەرامە و ساختەبوونیش نەک لە فەیسبووک لەهەرشتێکی تردا حەرامە و لەئیسلامدا جێگەی نابێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan