عیراقی

وەزیری نەوتی عیراق: تایبەت بە هەناردەی نەوت تا ئێستا توركیا وەڵامی نەداوینەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری نەوتی عیراق: تایبەت بە هەناردەی نەوت تا ئێستا توركیا وەڵامی نەداوینەتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەتا ئێستا وەڵامی توركیایان بەدەستنەگەیشتووە تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، رۆژانە 500 بەرمیل رەوانەی توركیا دەكرێت.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 لەمیانی لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند "هەتا ئێستا وەڵامی كۆمپانیای بوتاش-ی توركیایان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە داواكاریی بەغدا و هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینیدەكات سبەی شەممە پرۆسەكە دەستپێبكاتەوە، لەئەگەری دەستپێكردنەوەشیدا رۆژانە 500 بەرمیل نەوتی خاوی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە بەرەو توركیا هەناردەدەكرێت.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە پێنجشەممەی رابردوو، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند "عیراق داواکارییەکی فەرمیی بۆ تورکیا ناردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوەش دوای راگرتنی پرۆسەكە بۆ ماوەی نزیکەی حەوت هەفتە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان