گێتی
66 كەسایەتیی جیهانی ئیسلامیی داوادەكەن دەنگبدرێت بە ئەردۆغان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێكدا 66 کەسایەتیی جیهانی ئیسلامیی داواكارن لە هەڵبژاردنەكانی توركیا دەنگبدرێت بە رەجەب تەییب ئەردۆغان و حزبەكەی، لەو 66 كەسایەتییەش كورد هەیە.
بڕیارە 14ی ئایاری ئەمساڵ لە توركیا هەڵبژاردنی سەرتاسەریی ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە راگەیەندراوێكدا 66 كەسایەتیی كە لەنێویاندا كورد هەیە، داوادەكەن دەنگبدرێت بە رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا.
لەو راگەیەندراوەدا واژۆی هەریەك لە دکتۆر عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێـتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان و دکتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی، بەرپرسی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە هەرێمی کوردستانی هەیە.
هاوكات سەبارەت بە داواكارییەكەیان بۆ دەنگدان بە ئەردۆگان و حزبەكەی لە راگەیەندراوەكەدا چەند هۆكارێك خراونەتەڕوو لەوانە:
لابردنی بڕیاری یاساغكردنی سەرپۆش و باڵاپۆشیی و زۆربوونی مزگەوت و ناوەندەكانی خوێندنی قورئان لە توركیا و لەمیانی دەسەڵاتداریی ئاكپارتیی لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا.
دەستێوەردانی تورکیا لە زۆر وڵات بۆ سوودی موسڵمانان لەوانە وڵاتانی لیبیا، سوریا و دروستکردنی كەمەرەی پاراستنی ئاسایش لە باکووری سوریا "ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان و هێزەكانی سووریای دیموكرات".
پشتیوانیكردنی قەتەر لە قەیرانی ئابووریی 2017 و پشتیوانیكردنی ئازەربایجان لەمیانی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەرمینیا بۆ"رزگارکردنی ناوچەی داگیرکراو لە ئەرمینیا".
بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدەكات "سەبارەت بە جیهانی ئیسلامیی، توركیا بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە وڵاتەکەیاندا تووشی نادادپەروەریی دەبن هاوشێوەی موسوڵمانانی ئۆیگور و میانمار و موسوڵمانانی وڵاتانی رۆژئاواش كە رووبەڕووی دوورخستنەوەی منداڵەكانیان دەبنەوە لەلایەن پۆلیسی وڵاتەكەیان و رووبەڕووی ئیسلامۆفۆبیا دەبنەوە".
لە یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان باس لەوەشكراوە، لەئەگەری سەركەوتنی هێزە ركابەرەكانی ئەردۆغان ئەو خاڵانەی ئاماژەیان پێكراوە سەرجەمیان پێچەوانە دەبنەوە و ئەوەش زیاندەگەیەنێت بە خودی توركیا و جیهانی ئیسلامیی، كە لەئێستادا وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵیدان.
كۆتایی راگەیەندراوەكەش دوو بانگەوازی تێدایە، یەكەمینیان داوا لەو موسڵمانانە دەكات كە مافی دەنگدانیان هەیە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگبدەن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، دووەم بانگەواز بۆ ئەوانەیە مافی هەڵبژاردنیان نییە و دەڵێن "پێویستە چەند لە توانایاندابێت، لەسەر ئاستەكانی دارایی، میدیایی، سیاسی و هی تر پشتیوانیی لە ئەردۆغان بكەن".
ژ.ع