کوردستانی

بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قائیمقامی کەلار چەند بڕیارێکی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قائیمقامی کەلار چەند بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا-

بەمەبەستی رێگرکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قائیمقامی قەزای کەلار چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد تایبەت بە کاسبکاران و رێستۆرانت و چێشتخانەکانی کەلار.

قائیمقامی قەزای کەلار لە راگەیاندراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو بریارانەش بریتین لە:

1-سەرجەم چێشتخانە و رێستۆرانتەکانی سنووری قەزای کەلار پێویستە مێز و کورسی لابدەن و تەنها سەفەری بفرۆشن.

2-سەرجەم لەفە فرۆشەکانی سەر عەربانەکان لا دەبرێن و بە هیچ شێوەیەک رێگایان  پێ نادرێت لەفە بفرۆشن.

3-سەرجەم بەنزینخانە حکومی و مۆبایلەکان دەبێت کرێکارەکانیان بەنزین بنکەنە نێو ئۆتۆمۆبیلی هاوڵاتیان، نابێت بە ھیچ شێوەیەک مزەغە بدرێتە دەست هاوڵاتیان.

4-سەرجەم پارکەکانی سنووری قەزای کەلار (پارکی قەڵا ، شاری یاری کەلار ، پارکی ژینا ، پارکی هەرێم ...). لە گەڵ هۆڵی قەڵا و هۆڵی شایی هەرێم کە پێشتر داخراون.

5-سەرجەم شوێنی یاری مناڵان و یاری چوپ دادەخرین.

6-سەرجەم دوکانی لەفە فرۆشەکانی دەبێت مێز و کورسی لابدەن تەنها لەفەی سەفەری بە هاوڵاتیان بدەن.

7-رێگە بە هیچ بارهەڵگرێکی ئێرانی نادرێت ، لە سنووری قەزای کەلار بە هیچ مەبەستێک رابوەستن.

8-ناردنی تێمێکی بزیشکی بۆ عەلوەی کەلار بۆ پشکنینی سەرجەم کاسبکاران کە دێنە نێو عەلوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان