عیراقی
میدیای عیراق: نێچیرڤان بارزانیی رەتیدەكاتەوە وردەكاریی گرێبەستەكانی نەوت رادەستی بەغدا بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵی میدیای عیراق، سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە نێچیرڤان بارزانی رەتیكردووەتەوە وردەكارییەكانی مەلەفی نەوت رادەستی حكومەتی ناوەند بكات.
هەواڵەكە ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 لە میدیای عیراق و لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەكراوە "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای وردەکاریی ئەو گرێبەستە نەوتییەكانی لە هەرێم کردووە و نێچیرڤان بارزانی ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.
میدیای عیراق باسی لەوەكردووە سەرچاوە هەواڵییەكەی نزیك لە بارزانیی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت وتوویەتی "لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر دوێنێ پێنجشەممە و لەكاتی دیداریدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سودانی داوای وردەکاریی لەبارەی سەرجەم ئەو گرێبەستە نەوتییانە كردووە کە لەنێوان کوردستان و وڵاتانی دیکە واژۆکراون بەتایبەت توركیا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو داواكارییە كراوە چونكە نێچیرڤان بارزانیی بەرپرس بووە لە واژۆکردن و ئەنجامدانی هەموو ئەو گرێبەستە نەوتییانە لەكاتێكدا كە سەرۆكی حكومەت بووە، بەڵام بارزانی ئەو داواكارییەی رەتكردووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی سودانی هەمان داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بكات بەڵام "داواكارییەكە بۆ ئەویش سەخت بووە".
ئەو سەرچاوەیە کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەلسودانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، لە میانی دیدارێکی لەگەڵیدا داوای ئەوەشی کردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد "داواکاریەکی سەخت بووە لەسەری".
ژ.ع