عیراقی

عیراق.. منداڵێك لەدایكدەبێت تەنها یەك چاوی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. منداڵێك لەدایكدەبێت تەنها یەك چاوی هەیە
مەودا میدیا-

لە پارێزگایەكی عیراق و لە رووداوێكی دەگمەندا، كۆرپەیەك لەدایكبووە كە تەنها یەك چاوی هەبووە و پاش لەدایكبوونی راستەوخۆ گیانیلەدەستداوە.

دكتۆرە بەسمە محەمەد، پزیشك لە نەخۆشخانەی گشتیی رفاعی لە پارێزگای زیقار ئەمڕۆ هەینی 11ی ئایاری 2023 بە میدیای عیراقی راگەیاند  "لە رووداوێكی دەگمەندا منداڵێك لەدایكبووە كە تەنها یەك چاوی هەیە".

ئەو خانمە پزیشكە ئاماژەی بەوەشكردووە "هۆكاری ئەو جۆرە حاڵەتانە لە زانستیی پزیشكییدا دەگەڕێتەوە بۆ كەمهێنانی شانەكانی مێشكی كۆرپە لەدایكبووەكە"، ئاشكراشیكرد ئەوە یەكەمین حاڵەتی لەوشێوەیەیە لە پارێزگاكە رووبدات.

هاوكات ئەو پزیشكە كە شارەزای بواری ژنان و منداڵبوونە باسی لەوەشكردووە، ئەو حاڵەتە لە پزیشكیدا بە دەگمەن هەژماردەكرێت كە كۆرپە تێیدا بە یەك چاو یاخود بێ بوونی چاو لەدایكدەبێت، روونیشیكردەوە "ئەو كۆرپەیە پاش لەدایكبوونی دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە بەهۆی نەبوونی رێژەی پێویستی مادەخۆراكییەكان كاتێك لە سكی دایكیدا بووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان