عیراقی
لیژنەی دارایی: گفتوگۆکان لەبارەی بودجەوە لە کۆتایی نزیکبوونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە لە کۆتایی نزیکبوونەتەوە و تەنها چەند شتێکی کەم ماوە.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند "پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو دوای میوانداریکردنی زۆربەی وەزارەت و دەستەکان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای میوانداریکردنەکان، تەنها چەند شتێکی کەم ماوەتەوە سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2023، جەختیشی کردووەتەوە کە کەمکردنەوەی قەبارەی خەرجییەکان ئەستەمە".
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری کەم نەکردنەوەی قەبارەی خەرجییەکان بۆ پێویستییەکانی دەوڵەت دەگەڕێتەوە و ناکرێت لەوەی کە هەیە کەمتر بکرێتەوە".
روونیشی کردووەتەوە "هەوڵدەدرێت قەبارەی کورتهێنان بە زیادکردنی داهات کەمبکەنەوە، قەبارەی بودجە 198 ترلیۆن دینارە و کەمکردنەوەی بە کارێکی ئەستەم دەزانین".
ر.ع
ر.ع