عیراقی

کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار قەدەغە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریداوە بەدواداچوون بۆ پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل بکات تاوەکو لەکاتی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار مامەڵە نەکەن.

جەمالەدین عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و بازاڕەناوخۆییەکان بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و لەژێر ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ بڕیاردراوە کە ئەوان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار نەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە مامەڵەی ئۆتۆمبێل بە دیناری عیراقی بکرێت بە تایبەت لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەروەها مەفرەزەکانمان بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و بەڵێننامەیان لە بازرگانەکان و خاوەن پێشانگاکان کردوە کڕین و فرۆشتن بە دینار بکەن بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزبێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان