عیراقی
محەمەد شیاع سودانی داوایەک ئاراستەی جوتیاران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت پاڵپشتی لە هەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد ئابووری عێراق هەمە چەشن بێت باشترە.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "پاڵپشتی لە هەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ دەکەین لە کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت، چونکە ئابووری عیراق هەمە چەشن بێت باشترە لەجیاتی ئەوەی تەنها پشت بەیەک سەرچاوە ببەستێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای پەسندنەکردنی بودجە، ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکردووە کە پەیوەندی بە باجی جووتیارانەوە هەیە، کە بەروبوومەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، لە ماوەی دیاریکراودا کە لە دوو هەفتە زیاتر نەبێت".
سەرۆک وەزیرانی عیراق داوا لە جوتیاران دەکات، بەرهەمەکانیان بە فەرمانگە و بازرگانان نەفرۆشن، بۆ ئەوەی قازانجەکانیان کەم نەبێتەوە، هەروەها سودانی پاڵپشتیکردنی خۆی بۆ جوتیاران دووپاتکردەوە.
س.ر