گێتی
پەیامی ئەردۆغان دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایدەگەیەنێت دهنگدان كۆتاییهات و لە پاراستنی خواستی گەلەکەمان بەردەوام دەبین.
ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند "سوپاس بۆ خودا دهنگدان لە لە سەرانسەری وڵاتەکەمان بە شێوەیەک کە گونجاوبێت بۆ دیموکراسیمان کۆتاییهات".
باسی لەوەشکردووە "لە پاراستنی خواستی گەلەکەمان بەردەوامدەبین تا ئەو کاتەی کە ئەنجامە فەرمییەکان رادەگەیەندرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاتژمێر 8ی بەیانی دەستی پێکرد و تاوەکو کاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام بوو، هەزار و 94 بنکەی دەنگدان ئامادەکرابوون و لە 156 وڵات و نوێنەرایەتیی تورکیا سندووقی دەنگدان دانرابوون.
ر.ع
ر.ع