کوردستانی
لەسەر سکاڵای کچێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەسەر تۆماركردنی سكاڵای كچێكی تەمەن 20 ساڵ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە 11-12-2019 راگەیەنراوە: دوای ئەوەی سكاڵاكار "ڕ ، ر ، ح" لەدایكبووی 1999، ڕەگەز مێ سەردانی بنكەی پۆلیسی سەچناری كرد و سكاڵای لەدژی سێ كەس تۆمار كرد بەهۆی ئەوەی كەهەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لێكردووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبەرامبەر پێنەدانی بڕێك پارە.
ئاماژە بەوەشدراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونێكی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
ئەوەشخراوەتەروو، لەئێستادا تۆمەتباران "أ ، ه ، م لەدایكووی 2001 - م ، ه ، م لەدایكبووی 2002 و أ ، س ، ف لەدایكبووی 2002" بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن راگیراون.

بیروڕا