کوردستانی

بڕیار لەسەر وتاری سبەی هەینی درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر وتاری سبەی هەینی درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی وتاری هەینی و نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەوتەکاندا وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش دەڵێت "بڕیاری راگرتنی وتاری هەینی وەک خۆیەتی و سبەینێ وتاری هەینی ئەنجام نادرێت".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری راگرتنی وتاری هەینی وەک خۆیەتی بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم وتارەکان راگیراون، بۆیە سبەینێش وتار و نوێژی هەینی ئەنجام نادرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "وتاری هەینی و نوێژی بەکۆمەڵ بەهیچ جۆرێک لە مزگەوت و بەردەم مزگەوتەکان بەڕێوەناچن مامۆستایانی ئایینی ئێمە سەرپەرشتی هیچ کۆبوونەوەیەک ناکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "مامۆستایانی ئایینی هەفتەی رابردوو بەباشی بڕیارەکەیان جێبەجێکرد،  هەروەها مامۆستایانی خۆبەخشیش ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت  هیچ جۆرە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن".

نەبەز ئیسماعیل وتی "بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بڕگەی 11 و 12 هاتووە هەرکەس و لایەنێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات داواکاری گشتی و قائیمقامیەتی قەزا و پارێزگار و بەڕێوبەری ناحیە دەتوانێت وە سەرپێچیکاری یاسایی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان