گێتی

سێیەم بەربژێری سەرۆكایەتیی توركیا بۆ كڵچدارئۆغڵو: پشت لە كورد بكە پشتتدەگرم

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێیەم بەربژێری سەرۆكایەتیی توركیا بۆ كڵچدارئۆغڵو: پشت لە كورد بكە پشتتدەگرم
مەودا میدیا-

سێیەم بەربژێری هەڵبژاردنەكان بۆ سەرۆكایەتیی توركیا كە لە ئێستادا بووەتە هۆی یەكلانەبوونەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە، مەرجی پشتگیریكردنی خۆی لە كەمال كڵچدارئۆغڵو راگەیاند و وتی "پێویستە پشت لە هەدەپە بكات".

لەمیانی دیدارێكی رۆژنامەنووسییدا، سینان ئۆغان، سێیەم بەربژێری سەرۆكایەتیی توركیا مەرجی خۆی ئاشكراكرد بۆ پشتیوانیكردن لە كەمال كڵچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی و بەربژێری ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی وڵاتەكە.

لە نێوەندی وتەكانیدا بۆ رۆژنامەی دێر شپیگل-ی ئەڵمانیی سینان ئۆغان سەبارەت بە مەرجەكانی بۆ كڵچدارئۆغڵو هەتا لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی توركیا پشتیوانیی بكات وتوویەتی "یەكەمین مەرجمان بریتییە لە دەركردنی هەریەك لە پارتی دیموكراتی گەلان و هودا پار لە مەیدانی سیاسیی توركیا"، زیاتریش وتەكانی روونكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە "پێویستە رووبەڕووی تێرۆر ببینەوە و مەرجی دیكەشمان هەیە بۆ پشتیوانییكردنی بەربژێر كڵچدارئۆغڵو".

ئۆغان زیاتر لەبارەی مەرجی یەكەمی دواوە و باسی لەوەكردووە "پێویستە سەرجەم مەرجەكانمان جێبەجێبكرێت و باوەڕی گشتیی ئێمە ئەوەیە هەدەپە لەناو سیستمی سیاسیی توركیادا بوونی نەبێت".

هەرچی مەرجەكانی دیكەی ئۆغانە، بریتین لە هەمواركردنی مادەی 4ی دەستوور و مادەی 66، لەگەڵ گۆڕینی سیاسەتی كۆچ و پەنابەران لە توركیادا.

وێڕای ئەوەی سینان ئۆغان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ئەو بابەتەی رەتكردەوە، بەڵام دەستبەجێ ماكسیمیڵیان پۆپ، ئەو رۆژنامەنووسەی چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ ئەنجامداوە وەڵامی ئۆغانی دایەوە و جەختیكردەوە كە سەرجەم ئەو وتانەی لە چاوپێكەوتنەكەدا بڵاوكراونەتەوە وتەی خۆی بوون و ئەو قسانەی كردووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان