عیراقی

لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت نابڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت نابڕدرێت
مەودا میدیا - 
 
وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت بۆ تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان داواکاریی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێتمان رەتکردووەتەوە وەک ئەوەی هەموو ساڵێک روودەدات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند "بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە داوای کردووە کە هێڵەکانی ئینتەرنێت ببڕدرێت، وەک ئەوەی هەموو ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لەو کاتەدا دەبڕدرێن".
 
باسی لەوەشکردووە "وەزارەتی پەیوەندییەکان ئەو داوایەی وەزارەتی پەروەردەی رەتکردووەتەوە و لەمساڵدا و لە کاتی تاقیکردنەوە وەزارییەکانی پۆلە ناکۆتاکاندا ئەو خزمەتگوزارییە بەردەستدەبێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرقاڵی بەدواداچوونین بۆ دۆسیەی هەڵدانی مانگی دەستکردنی عیراقی وەک ئەوەی لە ماوەکانی پێشوودا رەزامەندی درا لەسەر هەڵدانی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان