گێتی

کڵیچدار ئۆغڵو: ئێوە لە دڵمدان و تا کۆتایی لە خەبات بەردەوام دەبین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کڵیچدار ئۆغڵو: ئێوە لە دڵمدان و تا کۆتایی لە خەبات بەردەوام دەبین
مەودا میدیا - 
 
کەمال کڵیچدار ئۆغڵو، بەربژێری ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، ئێوە (مەبەستی گەلی تورکیایە) لە دڵمدان و تا کۆتایی لە خەبات بەردەوام دەبین.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 کەمال کڵیچدار ئۆغڵو، بەربژێر بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا ، دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی تورکیا کە رێژەی دەنگەکانی لە ژێر رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانیی جمهوریی دەسەڵاتدارەوە بوو، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە.
 
کەمال کڵیچدار ئۆغڵو لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت و دەکێشێت بە مێزەکەی بەردەمیدا و داڵێت: من لێرەم، لێرەم.
 
 دواتر ئاماژە بۆ دڵی دەکات و دەڵێت: ئێوەش لێرەن.
 
لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا دەڵێت: وەڵاهی وە بیلاهی لێرەم و تا کۆتایی لە خەباتەکەم بەردەوام دەبم.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان و ژماردنیان دەرکەوت کە ئەردۆغان بە رێژەیەکی بەرچاو لەپێش کڵیچدارەوەیە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنیان بە رێژەی پێویست، هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەمەوە و بڕیارە 28ی ئەم مانگە دووبارە هەڵبژاردن بکرێتەوە.

لەم بەستەرەوە دەتوانی ڤیدیۆکەی کڵیچدار ئۆغڵو ببینیت
https://twitter.com/kilicdarogluk/status/1658100731377770496?cxt=HHwWgICz-ZD14IIuAAAA
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان