عیراقی
پارێزگارێك پانتۆڵی تەسك و پێڵاوی بێگۆرەویی لە فەرمانبەران قەدەغەدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە نووسراوێكی فەرمیی، پارێزگاری پارێزگای سەڵاحەدین لە عیراق پۆشینی پانتۆڵی تەسك و ستایلی پێڵاوی بێگۆرەوی لە فەرمانبەرانی یاساغدەكات.
نووسراوە فەرمییەكە واژۆی ئیسماعیل خزیر هەلوب، پارێزگاری سەڵاحەدینی لەسەرە و تێیدا هاتووە "تەواوی فەرمانبەرانی دامودەزگا حكومییەكانی پارێزگاكە، پێویستە لەسەریان پابەندبن بە پۆشاكی فەرمیی لەكاتی دەوامكردندا".
ئاماژە بەوەشكراوە، چوونەژوورەوەی هەر فەرمانبەرێك بۆ ناو فەرمانگەكان بەتەواوی قەدەغەیە ئەگەر سەرپێچی بكات لە پۆشینی پۆشاكی دیكە و ستایلی نەشیاوی وەك "پانتۆڵی تەسك، یان لەپێكردنی پێڵاو بێ گۆرەوی".
ئەو بڕیارە رێكەوتی 15ی ئایاری 2023ی لەسەرە و بەپێی بەڵگەنامەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
ژ.ع