عیراقی
نزیكەی نۆ هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستگیركراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەسەڵاتە ئەمنییەكانی عیراق دەستگیركردنی نزیكەی نۆ هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەریان راگەیاند لە سەرتاسەری وڵاتەكە، ئاماژەیان بەوەشكردووە تەنها لەماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دەستگیركراون.
بە راگەیەندراوێكی فەرمی، ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی رووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا سەرەتای مانگی ئایار زیاتر لە 400 هەزار كیلۆگرام مادەی هۆشبەر و نزیكەی (9000) بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سەرتاسەری وڵات دەستگیركراون.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەی لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە هێزە ئەمنییەكان چالاكییە جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و توانیویانە بە دیاریكراوی هەشت هەزار و 676 تۆمەتبار و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە كاریان گواستنەوە و وەرگرتنی مادەی هۆشبەر بووە، چوار هەزار و 494 تۆمەتباریش لەوانە چوونەتە بەردەم دادوەر.
باس لەوەشكراوە، هەر لەو ماوەیەدا 406 هەزار و 783 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیراوە بە سەرجەم جۆرەكانییەوە، لەگەڵ نۆ ملیۆن و 275 هەزار حەبی هۆشبەری كاپتاگۆن و سەدان چەكی ئاگرین و بۆمبی دەستیی و ئۆتۆمبێلی تۆڕەكانی تایبەت بە مادەی هۆشبەر.
ئەوەش لەكاتێكدایە كۆتایی هەفتەی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عیراق شیاع سودانی رایگەیاند، پلانێكیان هەیە بۆ بەتاڵكردنی عیراق لە مادەی هۆشبەر و بە "هەڕەشەیەكی تێرۆریستیی" ناویبرد.
ژ.ع