جیهانی

دووەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کرا
مەودا میدیا-

 وەزیری تەندروستی تورکیا رایدەگەیەنێت دووەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کرا ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو کەسە پێشتر لە ژێر چاودێریدا بووە.

فەخرەدین  قوەجە، وەزیری تەندروستی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرای کرد "دووەم حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراوە، کە دوێنی ئەنجامی پشکنینەکەی دەرچووە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو کەسە ڤایرۆسەکەی لە تووشبووی یەکەمی هەڵگرتووە، هەروەها پێشتریش لەژێر چاودێریدا بووە".
Qaiwan
Qaiwan