عیراقی

لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە چوار هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە چوار هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئاماری جیابوونەوەی هاوسەرانی لە مانگی رابرابردوو بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە بێت زیاتر لە چوار هەزار هاوسەر لێکجیابوونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوەی لە عیراق بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لەو مانگەدا, چوار هەزار و 643 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکاندا تۆمارکراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بێت، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 23 هەزار و 543 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، لە کاتێکدا لە تەواوی ساڵی 2022دا، نزیکەی 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکاندا تۆمارکراون کە دەکاتە رۆژی 200 حاڵەت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان