عیراقی
پشکی بودجەی کوردستان گۆڕانکاریی تێداکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانکارییان لە بڕگەیەکی مادی 12ی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراقدا کردووە و ئەو گۆڕانکارییەش زەرەرە بۆ کورد.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە میدیای پارتی راگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران دەستکاریی بڕگەی دووەمی مادەی 12ی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق کردووە و دەستەواژەیەکی لێ لابردووە ".
باسی لەوەشکردووە "ئەو بڕگەیەی لابراوە ئاماژەبووە بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان (نابێت زیاتر بێت) لە داهاتی نەوتیی و داهاتی دەروازە سنورییەکان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەو گۆڕانکارییە، ئەگەر نرخی نەوت بەرزببێتەوە و داهاتی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم زیاد بکەن، ئەوکات پشکی هەرێم هیچ گۆڕانکارییەکانی بەسەردا نایەت".
وتوشیەتی "کۆی قەبارەی پارەی پرۆژە یاساکە زیاترە لە 199 ترلیۆن دینار و لەم بڕەش تەنیا 16.6 ترلیۆنی پشکی هەرێمی کوردستانە".
ر.ع
ر.ع