عیراقی

"رۆژی دووشەممە پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"رۆژی دووشەممە پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت"
مەودا میدیا - 
 
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی دەدرێت.
 
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "هیچ ئاستەنگ و کێشەیەک لەبەردەم بڕیاردان لە پرۆژە یاسای بودجەدا نییە و هەموو هێزە سیاسییەکانیش رازین بە پەسەندکەنی".
 
باسی لەوەشکردووە "رۆژی دووشەممەی داهاتوو کە دەکاتە بەرواری 22ی ئایاری 2023 ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە دەدات  کە بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پێدەکرێت ".
 
پرۆژەی یاسای بودجەی گشتیی عیراق لە رۆژی  13ی ئازاری ئەمساڵدا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان