گێتی

سینان ئۆغان: لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا پشتیوانیی ئەردۆغان دەکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


سینان ئۆغان: لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا پشتیوانیی ئەردۆغان دەکەم
مەودا میدیا -
 
سینان ئۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەرنەچوو، بڕیاریدا بۆ گەڕی دووم پاڵپشتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان بکات.
 
ئەمڕۆ 22ی ئایاری 2023 و کەمێک لەمەوبەر سینان ئۆغان، بەربژێری دەرنەچووی هاوپەیمانیی ئاتا لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور دەکەین".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوورە و رۆژی 14ی ئایاری ئەمساڵ لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا رێژەی %49.52ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
 
هەروەها کەمال کڵیچدار ئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت %44.88ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان