گێتی
لە سلێمانی 39 تاوانی گەورە ئەنجامدەدات و لە ئەمەریكا زیندانیی هەمیشەیی دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە تۆمەتی ئەنجامدانی 39 تاوانی جیاواز لە شاری سلێمانی لەنێویاندا ئەشكەنجەدانی هاوڵاتییەكی ئەوروپی و بازرگانیی نایاسایی بە چەك هەیە، هاوڵاتییەكی ئەمەركیی خەڵكی پێنسیڵەڤەینیا زیندانی هەمیشەیی دەكرێت.
داواكاریی گشتیی ویلایەتی پێنسیڵڤەینیا لە راپۆرتێكی پڕ داتا و زانیارییدا دوێنێ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبار كە ناوی (رۆس رۆگیۆ)یە و تەمەنی 54 ساڵە، بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییەكی ئەستۆنیی بۆ ماوەی 39 رۆژ لە شاری سلێمانیی، لەگەڵ بازرگانییكردن بە چەك بە شێوەیەكی نایاسایی و 37 تاوانی دیكە، فەرمانی زیندانیی هەتا هەتایی بۆ دەرچووە.
بەپێی راپۆرتەكەی وەزارەتی دادی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رۆگیۆ تۆمەتبارە بە قاچاخچییەتی چەك، ساختەكاریی و سپیكردنەوەی پارە لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراویی لە شاری سلێمانی.
هاوكات ڕۆگیۆ کە پێشتر پەڕەشووتەوان بووە، بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگا و ئەو بەڵگانەی لە دادگاییکردنەکەیدا خراونەتەڕوو، پەیوەندیی بە پڕۆژەیەکی کارگەی چەکی نایاسایی لە کوردستان هەبووە و لە راپۆرتێكی ڕۆلینگستۆندا هاتووە "ئەو چەکانەی لە کارگەکەدا پەرەیانپێدراوە، بەشدارییان پێكراوە لە ململانێمانی ناوچەکەدا پاش ئەوەی لە بازاڕی ڕەشدا لە عیراق و سوریا فرۆشراون.
بەشێك لەو تۆمەتانەی رووبەڕووی رۆگیۆ كراونەتەوە و سەلمێندراون بریتین لە (ئەشکەنجەدان، پلانگێڕیی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمەریکا، هەناردەکردنی پارچە و خزمەتگوزارییەکانی چەک بۆ عیراق بێ رەزامەندیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، قاچاخچییەتیی کاڵا، ساختەکاریی لە بازرگانیی تەل و وایەر و سپیکردنەوەی پارە.
هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە سەرەتای دەرچوون و كەوتنەكاری یاسای فیدراڵیی ساڵی 1994ی وڵاتەكە، رۆگەر دووەمین هاوڵاتیی ئەمەریكییە بە تۆمەتی ئەشكەنجەدان ئەو فەرمانەی بەسەردا بسەپێندرێت.
ژ.ع