گێتی
ئەردۆغان لە رێگەی ئەم پێنج ئامانجەوە دەیەوێت ببێتەوە سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەربژێری هاوپەیمانێتیی جمهور لەکاتی بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری تورکیا کە بڕیارە رۆژی 28ی ئایاری 2023 بەڕێوەبچێت، جەخت لەسەر پێنج بەڵێن و ئامانج دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەهۆیانەوە بگاتەوە سەرکەوتن و لەناویاندا "باسکردن لە دەستکەوتە دیموکراسییەکانی دوو دەیەی فەرمانڕەواییەکەی هەیە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانێتیی جمهور لە گەڕی دووەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیادا، چاوی خستووەتە سەر توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی تورکی و دەیەوێت بەهۆیانەوە ببێتەوە سەرۆک کۆماری تورکیا.
یەکەم لەبەرێتیی ئامانجی ئەردۆغان "هاوکاریکردن و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مانگی شوباتی رابردووە کە نزیکەی نۆ پارێزگای تورکیای گرتەوە".
دووەم لەبەرێتیی ئەردۆغان بریتییە لە خستنەڕووی "پێشخستنی کەرتی وزەی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو".
سێیەم لەبەرێتیی بریتییە لە "باسکردنی دەستکەوتەکانی دوو دەیەی فەرمانڕەواییەکەی لەگەڵ شکستەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و رەتکردنەوەی گوتاری تووندڕەویی".
سەرەڕای ئەوانەش، رەجەب تەیب ئەردۆغان "چاوی خستووەتە سەر دەنگی ئەو توێژانەی کە لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن هێزە عەلمانییەکانەوە چەوسێنراونەتەوە".
بەپێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا زیاتر لە پێنج ملیۆن دەنگدەری نوێ مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوە ژمارەیەکی یەکلاکەرەوەیە لە دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێی تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئامانجی پێنجەمی بەدەستهێنانی دەنگی بەشێکی زۆری ئەو گەنجانەیە، هەر بەو هۆیەشەوە لە چەند رۆژی رابردوودا گەورەترین کتێبخانەی لە تورکیا کردەوە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و قسەی بۆ کردن و چەندین بەڵێنی نوێی پێدان.
خ.غ