عیراقی
کاتی پەسندکردنی بودجەی عیراق ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامی هەیە و بەرەو کۆتایی کارەکان دەچن، ئاماژەی بەوەشکرد پێمان وایە لە پەرلەمان بە زووترین کات پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێندرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامی هەیە و بەرەو کۆتایی کارەکان دەچین، ئەمڕۆ یان سبەی کارەکانی لیژنەی دارایی تەواودەبێت دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لە هەفتەی داهاتوودا دەخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت".
لەبارەی ئەوەی تاچەند ئەگەر هەیە بە زوویی ئەو پرۆژە یاسایە تێپەڕێت ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی وتی "پێمان وایە لە پەرلەمان بە زووترین کات پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێندرێت، لەبەرئەوەی حکومەتی عیراق بتوانێت ئەو بەرنامەی کارانەی دایناوە یان ئەو بەڵێنەی کە داویەتی بتوانێت جێبەجێی بکات".
وتیشی "ئەو ناڕەزایەتییانەی کە لەلایەن هەندێک پەرلەمانتارەوە هەن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان کە رێژەکەی لە 12.67%ە تەنها بۆ راکێشانی سەرنجی لایەنگرانیانە، چونکە هەرێمی کوردستان سەرباری ئەو هەموو گرفتە ئابوورییەی کە هەیە لە زۆر ناوچەی دیکەی عیراق باشترە لەرووی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە، بەڵام ئێمە پێمان وایە هەرێمی کوردستان شایەنی ئەوەبوو پشکی لە 14% بەربکەوێت لە بودجەی عیراق".
س،ر