عیراقی

ئامارەكانی مردن و تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەڵكشاندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارەكانی مردن و تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەڵكشاندایە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق كۆتا ئامارەكانی تووشبوون و مردن بە پەتای تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە و بەپێی ژمارە بڵاوكراوەكان، ئامارەكان لە بەرزبوونەوەدان.

بە راگەیەندراوێك، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "لە سەرتاسەری عیراق ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 139 كەس و 20 توشبووی ئەو پەتایەش گیانیان سپاردووە".

بەپێی راگەیەندراوەكەی تەندروستیی عیراق، لە هەریەك لە شارەكانی زیقار، بەسڕە، موسەننا، میسان، نەجەف، واست، سەرتاسەری بەغدا، سەڵاحەدین، بابا، دیالە و دیوانیە، كەربەلا و ئەنبار و لە هەرێمی كوردستانیش لە شاری هەولێر حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە.

هاوكات جەختیكردووەتەوە لەسەر گرنگیی بە رێكارەكانی خۆپارێزیی لەكاتێكدا ئەم پەتایە لەنێو مرۆڤ و ئاژەڵیشدا بڵاودەبێتەوە و رایگەیاندووە "لەكاتی دەركەوتنی نیشانە سەرەتاییەكانی پەتاكە پێویستە دەستبەجێ سەردانی نەخۆشخانە بكرێت".

باس لەوەشكراوە، ئەگەر تووشبوو لە سەرەتای نەخۆشییەكەدا چارەسەر وەربگرێت رێژەی ئەگەری چاكبوونەوەی بەرزە و بەپێچەوانەوە ئامارەكانی مردن بە پەتاكە بەرزدەبنەوە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان