کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیی بوونمان بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەوداپرێس_
بافڵ تاڵەبانی، بە هۆی تەواو بوونی کۆنفراسی مەڵبەندەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەووە رایدەگەیەنێت "سوربوونی ھەڤاڵانمان بۆ بەستنی کۆنگرە ئەو راستییەی سەلماندەوە که ھەموومان پەرۆشی یەکێتییەکی نوێین" و ئاماژەی بەوەشکردووە "پێکەوە یەکێتیی ناو یەکێتیی و بەیەک دەست چەپکە گوڵەکە مام دەپارێزین".
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو
یەکێتیی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە.
سوربوونی ھەڤاڵانمان بۆ بەستنی کۆنگرە ئەو راستییەی سەلماندەوە که ھەموومان پەرۆشی یەکێتییەکی نوێین، سەرکەوتنی کۆنفرانسی ئۆرگانەکانیش جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیی بوونمان بوو کە ھەموومان تیایدا سەرکەوتووبووین .
لەم بۆنەیەدا تەئکیددەکەمەوە دەست لەناو دەست لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان ، پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و رێکخستنەکان و تێکۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و ھەڤاڵەکانمان، پێکەوە یەکێتیی ناو یەکێتیی و بەیەک دەست چەپکە گوڵەکە مام دەپارێزین، یەکێتییەکی بەھێز بۆ کوردستانێکی بەھێز بنیاددەنێینەوە و ڕۆحی شەھیدانمان و ھەڤاڵ مام جەلال یش ئاسودەدەکەین.

بیروڕا