عیراقی
ئەمشەو پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجە تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وابڕیارە ئەمشەو گۆڕانکارییەکانی هەردوو مادەی 13 و 14 تاوتوێبکرێت و بەو مەبەستەش هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە سەبارەت بەو پرسە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هەوڵدەدرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ئەو گۆڕانکارییانەی لیژنەی دارایی کردونی لاببرێت و ئەو بڕگانە جێگیربکرێتەوە کە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەری رێککەوتبوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردووش بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران عیراق و موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر هەمان بابەت کۆبوونەوە.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە هەریەک لەلایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، سیادە، پارتی، یەکێتی، عەزم و بابلیون پێکهاتووە.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە هەریەک لەلایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، سیادە، پارتی، یەکێتی، عەزم و بابلیون پێکهاتووە.
ر.ع