عیراقی
لیژنەی دارایی داوادەکات کاتێک دیاریبکرێت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکی لیژنەی دارایی داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات کاتێک دیاریبکەن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "داوادەکەم دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کاتێک دیاریبکات لەم هەفتەیەدا بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق ".
باسی لەوەشکردووە "گرنگییەکی گەورە و هەستیاری هەیە ئەم یاسایە و پەیوەستە بە بژێویی ژیانی هاوڵاتییانی گەلی عیراق و پاش پەسەندکردنی کاریگەریی گەورەی لەسەر ئابووریی و ئیداریی و کۆمەڵایەتیی دەبێت ".
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە ئەو هەموارەی لەلایەن لیژنەی دارایی لە مادەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەدا كرابوون، رەتكراونەتەوە.
ر.ع
ر.ع