کوردستانی
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت هیچ قەیرانێكی سوتەمەنی خواردەمەنی لە ئارادا نییە داواش لە هاوڵاتییان دەکات قەرەباڵغی لە وێستگەکانی سوتەمەنی و مارکێتەکان دروست نەکەن.
قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت هیچ قەیرانێكی سوتەمەنی خواردەمەنی لە ئارادا نییە داواش لە هاوڵاتییان دەکات قەرەباڵغی لە وێستگەکانی سوتەمەنی و مارکێتەکان دروست نەکەن.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "داوا لە خەڵكی شاری سلێمانی دەكەم ئەو قەرەباڵغیەی لە وێستگەكانی سوتەمەنی و ماركێتەكان دروستیان كردووە رابگرن، چونکە هیچ قەیرانێکی سوتەمەنی و خواردەمەنی لە ئارادا نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم قەرەباڵغییە دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی زیاتر و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها داواشی کرد پێویستە خەڵك بۆ كاری پێویست نەبێت لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە".