عیراقی
بانكی ناوەندی: مامەڵە بە دۆلار مەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی ناوەندیی عیراق لایەنی بەرپرسیاری لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخێكی هاوسەنگ دیاریكرد و راشیگەیاند، هیچ پێویست نییە هاوڵاتییان مامەڵە بە دۆلار بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عیراق بە میدیای فەرمیی عیراقیی راگەیاند "ئامانج لە خستنەبازاڕی سێ گوژمەی یەك لەدوای یەكی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پاراستنی سەقامگیریی نرخی خەرجكردن و مامەڵەكردن بە نرخی فەرمیی دۆلار بووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا بانكی ناوەندی پشتدەبەستێت بە رێكارێك بۆ باشكردنی كارەكان و ئاسانكردنی رێكارەكانی گواستنەوە و حەواڵەی پارە كە بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسە "هەندێك بازرگان دەبنە هۆی دروستبوونی كێشە لە ماڵپەڕی تایبەت بە حەواڵەی پارە و فشارێك دروستدەكەن بۆ زیادبوونی خواست لەسەری".
جەختیشیكردەوە، سەرجەم لیژنەكانی پەیوەست بەم بابەتە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لەسەر هێڵدان بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەبەستی پشتیوانیكردنی مامەڵەكردن بە دینار و رێگریكردن لە مامەڵەی نافەرمیی بە دراو".
هاوكات تیشكی خستەسەر گرنگیی بەكارهێنان و مامەڵە بە دیناری عیراقی لەبری دۆلار و رایگەیاند "پێویست نییە مامەڵە بە دۆلار بكرێت لە عیراق، دینار دراوی نیشتیمانییە".
ژ.ع