عیراقی

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق: ئەستەمە بتوانین هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوەبەرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق: ئەستەمە بتوانین هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوەبەرین
مەودا میدیا-


بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبردنی هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن لانیکەم پێویستی بە 10 مانگ هەیە، بۆیە بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا سەختە.

هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 لەمیانی دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عيراق كارێكی سەخت دەبێت چونكە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراقیش لەو نێوەندەدا ئەنجامدەدرێت و بۆ هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن 10 مانگ ئامادەكاریی پێویستە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان دەکەوێتە سەر چەند بابەتێك لەوانەش؛ پێویستە بە فەرمیی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە داوامان لێبکرێت بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم، هەتا ئەم ساتەش هیچ داوایەکمان بۆ ئەو مەبەستە لێنەكراوە.

وتیشی"ئێمە ئێستا لەم کاتەدا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عیراق، گفتوگۆمان كردووە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی بۆ دیاریکردنی 18ی مانگی دوانزەی ئەمساڵ  بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عیراق، بۆیە ئێستا کۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە لە عیراق".

ئاماژەی بەوەشكرد، پێیوایە ئەستەمە ئەگەر هەرێم داوایان لێنەكات هەڵبژاردنەكان بەڕێوەبەرن بتوانن ئەو كارە بكەن، چونکە رەنگە فریای زۆر شت نەکەون لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەبێت بە یاسا کۆنەکەی هەڵبژاردنی هەرێم بکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بەنادەستووری بوونی بڕیاری درێژکردنەوەی خولی کارکردنی پەرلەمانی هەرێم، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی هەرێم لە دوای 6ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە داویەتی.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان