کوردستانی
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەموو ئەو بازرگانانەی پێداویستیەكانی ناو عەلوەكان و كەلوپەلی خۆراكی (پێداویستی رۆژانەی خەڵك) بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكەن، لەچوار چێوەی یاسا و رێنمایەكان كارەكانی خۆیان رادەپەڕێنن هاوڵاتییانیش دڵنیا دەکەنەوە کە گرفت لە پێداویستی رۆژانەیان دروست نابێت.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی2020/3/13، لیژنەی باڵا بڕیاریدا هەموو ئەو بازرگانانەی پێداویستیەكانی ناو عەلوەكان و كەلو پەلی خۆراكی (پێداویستی رۆژانەی خەڵك) بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكەن، لەچوار چێوەی یاسا و رێنمایەكان كارەكانی خۆیان رادەپەڕێنن بە رەچاوكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لێرەوە كوردستانیان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ گرفت لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و بەپێی خواستی بازاڕ پێداویستیەكان بەردەوام هاوردە دەكرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "چاودێری نرخ لە بازاڕەكان دەكەین بۆ ئەوەی هیچ بارگرانیەك لەسەر شانی هاوڵاتیان دروست نەبێت، دڵنیایش بە هاوڵاتیانمان دەدەین كەپێداویستی رۆژانە لە سەوزەو میوە و خۆراك وەك پێشتر هاوردە دەكرێت و پێویست بە دروستكردنی قەڵەباڵغی و دڵەڕاوكێ ناكات".