عیراقی

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: 250 هەزار كارمەندی دەنگدانمان دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: 250 هەزار كارمەندی دەنگدانمان دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەستپێكردنی خشتەی كارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاكان راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد "250 هەزار فەرمانبەر لە رۆژی دەنگدان كار بۆ كۆمسیۆن دەكەن".

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023 بە میدیای عیراقی راگەیاند "بڕی 150 ملیار دینار خەرجكراوە بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەوەش بەسە بۆ دەستپێكردنی كارەكانی كۆمسیۆن بەمەبەستی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و چاپكردن و دابەشكردنی كارتی دەنگدەران لەگەڵ چاپكردنی كەرەستەی دەنگدان".

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمسیۆن پێویستی بە پارەی دیكە هەیە بۆ دابینكردنی تێچووی ستافی دەنگدان كە ژمارەیان دەگاتە 250 هەزار كەس لە رۆژی دەنگداندا وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاردەكەن.

سەبارەت بە كات و رۆژی هەڵبژاردنیش وتی، هیوادارە مانگی تەمموزی داهاتوو پرۆسەی نوێكردنەوە دەستپێبكات، جگە لە كردنەوەی دەرگای هاوپەیمانیی و تۆماركردنی چاودێران و بریكاری قەوارە سیاسییەكان و میدیا و هەموو ئەو بابەتانەی كۆمسیۆن پێویستییەتی بۆ رۆژی دەنگدان كە پێدەچێت پێش 20ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێـت.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان