ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاو لە هەردوو جۆری برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمەریكا لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی برێنت بڕی 59 سەنت لە نرخەكەی زیادیكرد.

ئەمڕۆ هەینی 2ی حوزەیرانی 2023 نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 74.87 دۆلار و بە رێژەی لەسەدا 0.79 نرخەكەی بەراورد بە نرخی پێشووی بەرزبووەوە.

هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمەریكا بە 70.68 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بە رێژەی لەسەدا 0.83 بەهای بەرزبووەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە جەنگی رووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامیی هەیە و كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر نرخی نەوتی خاو لە جیهان دروستكردووە.

لەلایەكی دیكەشەوە بەرزبوونەوەی خواستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەسەر ئەو بەرهەمە، كە ئەو وڵاتە گەورەترین وڵاتی بەكاربەری نەوتە لە جیهاندا كاریگەرییەكی دیكەی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروستكردووە.


ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن