عیراقی

ئاستەنگی بەردەم پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاستەنگی بەردەم پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرا كرا
مەودا میدیا-

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە ناكۆكییە لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا.

ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق رایانگەیاند، دابەشکردنی داهاتی نەوت لە نێوان بەغدا و هەولێر دیارترین ناكۆكییەكانە كە بووەتە هۆی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەدەر لە ناكۆكییەكان لەسەر پشكی هەرێم لە داهاتی نەوت، یاسای بودجە تەواوكراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەری.

باس لەوەشكراوە، دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دەبێتە  كاریگەریی نەرێنی دروستدەكات لەسەر چالاکیی ئابووریی و دەبێتە خۆی پەککەوتنی پڕۆژەکان، هاوكات پاداشتی کار و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران رادەگرێت.

زیاتریش روونكراوەتەوە، دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە دەبێتە هۆی قەیرانی دۆلار و بابەتی دیكە،  کە کاریگەرییان لەسەر دابەزینی ئاستی بژێویی لە سەرجەم پارێزگاکان هەیە.
 
ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان