عیراقی

كورد و توركمان لە كەركوك ماندەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كورد و توركمان لە كەركوك ماندەگرن
مەودا میدیا-

وەك دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی زەوییەكانیان، كورد و توركمان لە شاری كەركوك ماندەگرن.

ئەمڕۆ هەینی 2ی حوزەیرانی 2023 نوێنەری جوتیارانی كورد و توركمان لە كەركوك مانگرتنیان راگەیاند بەرامبەر هەوڵەكانی سوپای عیراق بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان و بەربوومی ئەمساڵیان.

هاوكات لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، نوێنەری جوتیارانی كورد و توركمان داوایانکرد رێگریی لەو هەوڵانە بکرێت کە زەوییەکانیان داگیردەکات.

راشیانگەیاند، لەلایەن سوپای عیراق و هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو كارە ئەنجامدەدرێت، چونکە بە پێی نووسراوێک بڕیارە رۆژی یەکشەممە رووپێویی زەوییەکانیان دەستپێبکات.
 
ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان