عیراقی

"کۆتایی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"کۆتایی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت"
مەودا میدیا-

وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایدەگەیەنێت کۆتایی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەشکرد دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان.

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ ئاژانسی فه‌رمی عیراقی راگه‌یاند "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆكانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، كۆمیسیۆن ده‌ستیكردووه‌ به‌ نوێكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ران".

به‌وه‌شكردووه‌ "وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، عه‌باس فه‌تلاوی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن فه‌رمانیكردووه‌ به‌ دروستكردنی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ دیاریكردنی تێچوو، فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه‌، جیا له‌ لیژنه‌ی ناوبژیكارانیش، هەروەها ده‌ستمانكردووه‌ به‌ ئاماده‌كارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌رده‌وامیشین".

باسی له‌وه‌شكردووە "به‌گوێره‌ی سێیه‌م چاكسازیكردن له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان، پسوڵه‌ی بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگدان پشتی پێده‌به‌سترێت، جیا له‌ سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌ ده‌ستیش ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێن".

دەشڵێت "كۆمیسیۆن گرنگی به‌ چاودێرانی ناوخۆیی، بیانی، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیی و ناوخۆییه‌كان، میدیا، پارته‌ سیاسییه‌كان و ده‌نگده‌ران، ده‌دات، كه‌ رۆڵی كاریگه‌ریان له‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌".

روونیشیكرده‌وە "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقیش بودجه‌ی پێویستی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دابینده‌كات، وێڕای ئاسانكاریكردن له‌ بواره‌كانی ئه‌منی، ئیداری و لۆجستی، بۆ پشتگیریكردن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان