عیراقی

لەبارەی پەسندکردنی پرۆژە یاسای بودجەوە زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی پەسندکردنی پرۆژە یاسای بودجەوە زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هۆکاری دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بۆ بڕگەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

سەعد مانع، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "لیژنەکەمان لە ماوەکانی رابردووشدا داوای کردووە پرۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدانی گشتییەوە، لیژنەکە تەنها پێویستی بە چەند کاتژمێرێکە تاوەکو تاوتوێی گواستنەوەکان و بڕگە زیادکراوەکان لە پرۆژە یاساکەدا بکات ئەویش بە شێوەیەکی نیمچەیی تەواوکراوە چاوەڕێن بخرێتە دەنگدانەوە".

لەبارەی پەسندنەکردنی بودجە ئاماژەی بەوەکرد "ئەو درەنگ کەوتنە بۆ بڕگەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە لە لیژنەی داراییدا دەنگی لەسەردراوە، بەڵام ئەگەری هەیە هەماهەنگی سیاسی لەسەر بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە دەنگ لەسەر بدرێت".

وتیشی "دەکرێت گۆڕانکاری لەو بڕگانەدا بکرێت، چونکە دەنگدانەکە لەناو لیژنەی داراییدا بووە و کۆی پرۆژە یاساکە هەمووی دەنگی لەسەر نەدراوە".

دەشڵێت "لە 9ی حوزەیرانی 2023 پەرلەمان دەچێتە خولی پشووی یاسادانانەوە، بۆیە پێش ئەم بەروارە، پڕۆژە یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانی گشتییەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان