عیراقی

رێککەوتن لەسەر بڕگەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێککەوتن لەسەر بڕگەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کراوە
مەودا میدیا -
 
پەرلەمانتارێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە پاشەکەوتی مووچەوە رێککەوتنی لەسەر کراوە و ناکۆکییەکانی سەر مادەی 13 و 14ی پەیوەست بە رادەستکردنی نەوت بەردەوامن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە  4ی حوزەیرانی 2023 عەدنان جحێشی، پەرلەمانتاری  هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "بێجگە لە چەند خاڵێکی تەکنیکی، ئەو بڕگەیەی پەیوەستە  بە مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی کوردستانەوە، رێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەو خاڵە تەکنیکییانەش بە زووترین کات چارەسەر دەکرێن".
 
وتوشیەتی "ناکۆکییەکانی ئێستا لەسەر هەریەک لە مادەکانی 13 و 14ی بودجەن و پەیوەندییان بە رادەستکردنەوەی کەیسی نەوتی هەرێمی کوردستانەوەیە بە کۆمپانیای سۆمۆ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان