عارف قوربانی
پێکهاتە جیاوازەکان؛ دەروازەیەک بۆ شکاندنی گەمارۆ
هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی له‌باره‌ی مێژووی كۆنی ناوچه‌كه نووسراونه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له زۆربه‌یاندا هه‌وڵدراوه رۆڵ و پێگه‌ی كورد و ژماره‌ی دانیشتووان و جوگرافیاكه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه، به مه‌به‌ست و له‌ژێر كاریگه‌ریی سوڵتان و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مانه، ویستوویانه لایه‌نه گه‌ش و جوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری فه‌رامۆش بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئه‌و راستییه بشارنه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌راورد به كۆمه‌ڵگەكانی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانەی ناوچه‌كه، تاكه كۆمه‌ڵگەی فره‌ڕه‌نگ بووه.
له تۆمار و یاداشتی گه‌ڕیده و رۆژهه‌ڵاتناسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه جیاجیاكان كه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و دابونه‌ریت و كو‌لتوور و دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و رۆژگارانه‌یان تۆماركردووه، هه‌موویان سه‌رنجیان خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان و له‌نێو كورده‌كاندا پێكهاته‌ی ئیتنیكی و ئایینی جیاواز، به‌ئاشتی پێكه‌وه ژیاون.
له‌كاتێكدا له جوگرافیاكانی ده‌وروبه‌ری كوردستان و له‌ناو گه‌له دراوسێكانی كورددا، به‌ریه‌ككه‌وتنی ئایینی، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی سیمای دیاری ئه‌و رۆژگارانه بوون، به‌ڵام له كوردستان مێژوو لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی چه‌وساندنه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنی ئایین و ئیتنیكه جیاوازه‌كانی نه‌نووسیوه‌ته‌وه.
ئه‌م سیما و خه‌سڵه‌ته جوان و دیاره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی هیچ رێبه‌ر و سه‌ركرده و ئایدۆلۆژیایه‌كی سیاسی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شێك بووه له كو‌لتوور و دابونه‌ریتی جوانی باو و باپیرانمان. ئه‌گه‌ر له رابردووش‌دا ته‌نها وه‌ك شانازییه‌ك بۆ كورد بووبێته ده‌ستكه‌وت، بۆ ئه‌مڕۆ له رووی سیاسییه‌وه بووه به خاڵی به‌هێز بۆ كوردستان، چونكه له دوای رووداوه‌كانی ساڵی 2003وه پاكتاوكردنی پێكهاته ئایینییه جیاوازه‌كان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تائیفی شیعه‌دا پێی نایه قۆناخێكی پلان بۆ داڕێژراوه‌وه، له به‌سره‌ی خوارووی عیراق و به‌غدای پایته‌خت تیرۆر و تۆقاندنی مه‌سیحییه‌كان له (كلد و ئاشووری و ئه‌رمه‌نی)، راوه‌دوونان و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی موڵک و ماڵ و سامانیان بووه دیارده‌ی رۆژانه.
دواتریش به‌سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه تووندئاژۆكانی ئیسلامی له ته‌واوی عیراقدا ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه. تاكه ناوچه‌یه‌ك به سه‌قامگیریی مایه‌وه و بووه په‌ناگەی ئارام بۆیان هه‌رێمی كوردستان بوو. به‌شێكی زۆری مه‌سیحییه‌كان له خواروو و نێوه‌ڕاستی عیراقه‌وه روویانكرده هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له میدیای جیهانی و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی رۆژئاوا كه به‌چاوێكی جیاوازتر له هه‌رێمی كوردستان بڕوانن و وه‌ك ناوچه‌ی ئارام وێنای بكه‌ن.
ده‌ركه‌وتنی داعش، به كۆمه‌ڵكوشتنی ئێزدییه‌كان و راوه‌دونانی شه‌به‌ك و كاكه‌یی و مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، داڵده‌دانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جیاوازییه‌ی زیاتر به‌رجه‌سته كرد و بووه یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌ی كه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بیر له پاراستنی هه‌رێمی كورستان بكاته‌وه.
ئه‌و پرسیاره‌ی لای نه‌یارانی كوردستان ببووە لوغزێكی نهێنی و ده‌یانپرسی بۆچی داعش كاتێک په‌لاماری موسڵ و تكریت و دیاله و روومادی دا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌یان له دژی داعش نه‌كرد، به‌ڵام كه ئاراسته‌ی چه‌كه‌كانیان بەرەو كوردستان گۆڕی، دنیا له‌سه‌ریان هاته ده‌نگ؟ پێده‌چێت ئه‌و تێگه‌یشتنه لای ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كانی نه‌یاری كوردستان بووبێت به قه‌ناعه‌ت كه هۆكاری پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، (سه‌قامگیریی فره‌ڕه‌نگییه‌كه‌ی) بێت.
له‌و كاته‌وه پێچه‌وانه‌ی مێژووی دوور و درێژیی كوردستان، گوێبیستی هه‌ندێک ده‌نگی نه‌شاز ده‌بین دژ به پێكهاته جیاوازه ئایینی و ئیتنیكییه‌كانی كوردستان، خه‌ریكه به‌سووك ته‌ماشاكردن و ناوزڕاندن و سووكایه‌تیپێكردنیان و داتاشینی ناو و ناتۆره بۆیان دێته ناو میدیا و ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی كوردییه‌وه. ئه‌وه‌شی وایكردووه ئه‌م پرۆسه‌یه زه‌قتر بكاته‌وه و بووه به رووپۆشی داپۆشین و شاردنه‌وه‌ی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی ئه‌و ئاراسته‌ی دژه ئیتنیک و ئایینییه جیاوازانه‌ی كوردستان، تێكه‌ڵكردنی پێكهاته‌كانه له ململانێ سیاسییه‌كانی نێو هه‌رێمی كوردستاندا. چی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پێكهاته‌كان وه‌ک ئامراز له ململانێكان به‌كاربه‌رن و چی ئه‌وانه‌ی بۆ ململانێی سیاسی دژی پێكهاته‌كانن، هه‌ردوولایان فوو به پشكۆی ئه‌و ئاگره‌دا ده‌كه‌ن كه دژی فره‌ڕه‌نگی و جوانی جیاوازییه‌كانی كوردستان داگیرسێندراوه.
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دابه‌شبوونی جوگرافیای پێكهاته‌كان (ئه‌رمه‌نییه‌كان له زاخۆ، مه‌سیحی و توركمانه‌كان زۆربەیان له دهۆك و هه‌ولێر) نیشته‌جێن و ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی جوگرافیای سیاسیی كوردستان له نێوان پارتی و یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه نه‌كرێت ئه‌م دابه‌شبوونه جوگرافییه‌ی پێكهاته‌كان ده‌بێته به‌شێك له دابه‌شبوونه سیاسییه‌كه، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان ئه‌و وێنا و خه‌سڵه‌ته گشتییه له‌ده‌ستده‌دات كه له باو و باپیرانمانه‌وه وه‌ك كو‌لتوور بۆمان ماوه‌ته‌وه.
بۆیه بۆ پارێزگاری له‌و كولتووره كه بۆ ئه‌مڕۆ بووه به سه‌رچاوه‌ی هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت پێكهاته‌كان جیابكرێنه‌وه له ململانێی سیاسی، چونکە بە تێکەڵکردنیان بە کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دیمەنە سیاسییەکە وایلێدێت کە لایەک دژی پێکهاتەکانە و لایەکیش پشتیوانی‌یان دەکات. بەمەش وێنا گشتییەکە لە پێش چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێچەوانە دەبێتەوە کە پێکهاتەکان لە کوردستان رێزلێگیراوون، ئەوکاتە وا دەبینرێت کە بەشێکی کۆمەڵگەی کوردی دژی پێکهاتە جیاوازە ئایینی و ئیتنیکییەکانن.
زیانی گۆڕینی ئەم وێنا گشتییە بۆ کورد زۆر مەترسیدارە، به‌تایبه‌تی له بارودۆخێكی وه‌ك ئێستا كه رۆژ له‌دوای رۆژ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز ده‌كرێت، گرنگه ئه‌م خاڵه به‌هێزه وه‌ك سیما و وێنایه‌كی جیاوازی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و كوردستان وه‌ك جوگرافیایه‌كی جیاواز له دراوسێكانی، به به‌هێزی بهێڵینه‌وه.
بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رباری بوونی یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی پێدراوه و رێوشوێنه‌كانی بەشداریی سیاسی و مافی پێكهاته ئایینی و ئیتنیكیه‌كان ره‌چاوكراوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه‌یه جۆرێك له هاوبه‌شیی راسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردن بێنێته ئاراوه كه پێكهاته‌كان به‌شداریی كرداری بن له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان.
بەتایبەتی دوای ئەو رێکارانەی لە رێگەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراقەوە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر و چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت گوشارەکان لە داهاتوودا زیاتربن وەک لەوەی لە رابردوو روویانداوە، بۆیە دەبێت کوردستان بەدوای هێشتنەوەی ئەو دەروازانەدا بگەڕێت کە جیهانی پێوە دەبەستنەوە.
بۆ هەلومەرجێکی وەک ئەم قۆناخەی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت کە رۆژ لەدوای رۆژ خاڵە بەهێزەکانی لەدەستدەدات کە پێشتر بەهۆیانەوە ببووە جێ سەرنجی جیهان، پرسی هەرە گرنگ و دەسکەلای بەهێز کە بتوانێت وەک ئامرازێک بەکاریبەرێت و بیکاتەوە بە رایەڵە و پردێک بۆ گرێدانەوەی بە دنیای دەرەوەی چوار دەوڵەتە داگیرکەرەکە، ئەوەیە کە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان تورکمان و کلد و ئاشوور و ئەرمەنی، هەروەها ئێزدی و کاکەیی بهێنێتە واجیهەی کوردستان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوورمان نییه تاوەکو بوترێت هه‌قه له ده‌ستووردا نەخشەی ئەم هاوبەشییە بچه‌سپێنرێت، لەبەرئەوەش کە بەهۆی بڕیاری دادگەی فیدراڵییەوە پەرلەمانیش لەکارکەوت و ناتوانرێت بە هەمواری یاسای مافی پێکهاتەکان، یاخود بەدەرکردنی یاسایەکی دیکە رێگە بۆ ئەو هاوبەشییە خۆشبکات، بەڵام سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە میساقی پێکەوەژیان نەخشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەو جۆرە دابڕێژرێت کە لە سێ دەستەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی فه‌رمی پۆستی جێگرێكی هه‌ریه‌ك له‌و سێ ده‌سته‌یه بۆ توركمان و ئه‌رمه‌نی و كلد و ئاشووری بێت. هەروەها لە کابینەی حکومەتدا هەریەک لە ئەوان و ئێزدی و کاکەیی پشکی دیاریکراویان بۆ دابنرێت. تاوەکو له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاراسته دژه جیاوازییانه‌ی خه‌ریكه خۆی ده‌خزێنێته نێو هه‌رێمی كوردستانەوە، پایه‌یه‌كی به‌هێز بۆ نیشاندانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی فره‌ڕه‌نگیی نیشانی دنیا بدرێتەوە.
ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌ی كورد له رابردوودا وه‌ك كو‌لتووری كورده‌واری بۆمان مابێته‌وه و ده‌ست و دیاری هیچ ئایدۆلۆژیا و هێزێكی سیاسی نه‌بووبێت، به‌ڵام بۆ ئێستا راگرتنی ئه‌و شه‌پۆلی دژه جیاوازییانه و پاراستنی ئه‌و جوانی و فره‌ڕه‌نگییه‌ی كوردستان، هه‌ر كه‌سێك رێبه‌رایه‌تی بكات له داهاتوودا بۆی ده‌بێت به شانازی. بۆ ئێستای کوردستانیش دەبێتەوە سەرچاوەی هێز و لەبەرانبەر ئەو پیلانگێڕییانەی بۆ گۆشەگیرکردنی کوردستان لەئارادایە، دەبێتە کردنەوەی دەروازەیەک بۆ راکێشانەوەی سەرنجی جیهان کە جیاواز لە دەسەڵاتە ستەمکارەکانی ناوچەکە لە کورد بڕوانن.
خ.غ