عیراقی

جەمال کۆچەر: پشووی پەرلەمانی عیراق پەسندکردنی بودجە دواناخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمال کۆچەر: پشووی پەرلەمانی عیراق پەسندکردنی بودجە دواناخات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجە کۆدەبنەوە".

لەبارەی دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان و دواکەوتنی پەسندکردنی بودجە ئەو پەرلەمانتارە وتی "راستە لە 9ی حوزەیران پشووی پەرلەمان دەستپێدەکات، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی دواکەوتنی پەسندکردنی بودجە، چونکە بەپێی دەستوور هەرکاتێک پرۆژە یاسای بودجە هاتە پەرلەمان دەبێت پشوو هەڵبوەشێتەوە و رۆژێک دیاریبکرێت بۆ کۆبوونەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە بدرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان