عیراقی

بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە واژۆ کۆدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە واژۆ کۆدەکرێتەوە
مەودا میدیا -
 
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە دەست مەودا میدیا کەوتووە، دەستکراوە بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆئەوەی لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەڕێوەبچێت.
 
بەپێی ئەو بە:گەنامەیەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023 ئەندامەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکردووە تاوەکو دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتوو لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت.
 
یاسر ئەلمالکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "بۆ دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023 ژمارەیەکی زۆر واژۆمان کۆکردووەتەوە تاوەکو لە دوو رۆژی داهاتوودا دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت ".
 
ئەمە لەکاتێکدایە، گۆڕانکارییەکانی مادەکانی 13 و 14ی پرۆژە یاسای بودجە کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان وایکردووە جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دوابکەوێت.



ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان