خولەکانی جیهان

میسی کاری سەرسوڕهێنەر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی کاری سەرسوڕهێنەر دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لە چەند کاتژمێری رابردوودا گۆڕانکاری نوێ دەربارەی گواستنەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی بۆ یانەی هیلالی سعودی بڵاوکرایەوە.

بە گوێرەی زۆرێک لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا، مێسی نزیکە لەوەی بە گرێبەستێکی ئازاد بڕوات بۆ هیلال دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان.

بەگوێرەی پێگەی گۆڵ، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت بۆ چارەسەرکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام شاندی یانە سعودیەکە سەرسام بوون بە وەڵامی نوێنەرەکانی مێسی و ئاگاداریان کردەوە لە خواستی بۆ دواخستنی گواستنەوەکەی بۆ سعودیە بۆ هاوینی 2024.

جۆرج مێسی باوک و بریکاری یاریزانەکە رایگەیاند کوڕەکەی پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەم هاوینە دەکات بۆ بەرشەلۆنە.

گۆڵ روونیکردەوە کە شاندی سعودیە بە نوێنەرانی میسی وتووە ئەگەر گرێبەستەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا تەواو نەکرێت، ئەوا پێشنیاری هاوینی داهاتوو بە هەمان سوودی پێشکەشکراوەکەی ئێستا بەردەست نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی پێشکەشکراوی ئێستای سعودیە لە نێوان 400 بۆ 600 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە